سەید عەباس عێراقچی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕوونی تێگەیشتووە کە زۆرینەی ڕەهای گەلی ئەمریکا حەزیان لە ئیسرائیل نییە.
وەزیری دەرەوەی ئێران زیادی کرد: خاڵی جێی سەرنج لێرەدا ئەوەیە کە بە ڕواڵەت هێشتا لە هۆکاری ئەم پرسە تێنەگەیشتووە.
عێراقچی وتی: دیارە ئەمریکییەکان بێزارن لەوەی ئیسرائیل حکومەتەکانی ئەمریکا بخەڵەتێنێت و بەرەو شەڕی بێکۆتایی دەیانبات، سەبریان کۆتایی هاتووە، سەبر و تاقەحی ناوچەکەشمان کۆتایی هاتووە.
Your Comment